خانمانی ئوردن خواردنه‌ خۆماڵییه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن

گه‌ورترین فێستیڤاڵی خوردنه‌ ئوردنییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هه‌ولێر:

گەورەترینی فێستیڤاڵی خواردن لە  شانشینی ئوردن بەرێوەچوو. ھەفتەی خواردنی ئوردنی زیاتر ئەو خواردنانەی تێدا نمایش کراون کە لە ماڵەوە کابانەکان دروستیان دەکەن. ئەمەش ھەنگاوێکی نوێیە بۆ خواردنی زیاتری خۆراكه‌ خۆماڵییه‌كان.

خواردنی تازە و گەموگور کە بە دەستی کابانە ئوردنیەکان دروستکراوە، لە ھەفتەی خواردنی ئوردنی لە عەمانی پایتەخت نمایش دەکرێت.

فێستیڤاڵەکە یەک ھەفتە بەردەوام دەبێت و درێژترین فێستیڤاڵی خواردنە لە شانشینی ئوردن.

بە ھەزاران کەس کۆبوونەتەوە بۆ تامکردنی خواردنە خۆماڵیەکان کە رۆژانە لە چێشتخانەکانی ئەو وڵاتە پێشکەش دەکرێن.

دینا تووکان شارەزا لە بواری خواردن ده‌ڵێت: "بەراستی، ئەمە یەکەم فێستیڤاڵی لەم جۆرەیە لە عەممان. بەبۆچوونی من ئەمە دەوڵەندییە لە کلتوور. ھەموو رێستۆرانتەکانیش بۆ یەک ئامانج کار دەکەن. ئەویش ناساندنی خواردنە رەسەنەکانی ئوردنە بە خەڵکی."

ئوردن سەنتەری بەیەکگەیشتنی خواردنەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراستە.

هه‌ر بۆیه‌ مەحمود حەماوی بەرێوبەری رێستۆرانتی بەتیخ ده‌ڵێت: "ئێمە بەتیخین ھەموو ئەو خواردنانەی لە لیستی خواردنەکانماندا ھەن لە تامی شوتیان تێدایە. چەندین خواردن بە شووتی دروست دەکەین و ستیکمان ھەیە و شووتی بە پەنیر و خواردنی دیکەش. خواردنی ئکۆنی ئوردنی بەو شێوەیە بووە بەڵام ئێمە ھەندێک گۆرانکاریمان تێدا کردووە."

خانمێكی پارێزگای زەرگەش خواردنگەیەکی بچووکی ھەیە و ھاتووە لێرە خواردنەکانی بناسێنێت.

مەیسوون عەبدولکەریم خاوەنی خواردنگەی مەیسوون ده‌ڵێت: "بەم شێوەیە من سامانی کلتوری پێشینانم دەپارێزم. خواردنەکانمان لەیەکەوە نزیکە شانازی دەکەم و بەبەشداری کردنم زۆر خۆشحاڵم. زۆر کەس شارەزای خواردنە رەسەنەکانی ئێمە نیە دەتوانین لەم رێگەیەوە پێیان بناسێنین."

ھەر گەشتیارێک کە دەچێتە وڵاتێکی بیانی پێی خۆشە خواردن رەسەنی ئەو وڵاتە تام بکات و بزانێت چۆن دروست دەکرێت. ئەم جۆرە لە فێستیڤاڵ ئاسانکارییە بۆ ئەو گەشتیارانە، ئەگەر تەنیا یەکجار ئەم فێستیڤاڵەت بینیبێت ئیتر کە چوویتە ئوردن دەزانی چۆن و کەی ئەو خواردنەی پێت خۆشە داوای بکەیت.

ئاماده‌كردنی: نه‌ریمان هه‌ورامی