ژنانی ناوچه‌یه‌كی نه‌ینه‌وا دژی زۆر ماچكردن هاتنه ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تانی شاره‌دێی ئه‌لقوش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌ڵمه‌تێكیان دژی زۆریی ماچكردن له پرسه‌كاندا راگه‌یاندووه‌و وای ده‌بینن كه ماچكردنی زۆر ناشارستانییه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
سه‌میره عابد ئه‌لقس، سكرتێری رابیته‌ی ژنانی عێراقی له باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه "ده‌مانه‌وێت هۆشیاری بڵاوبكه‌ینه‌وه‌و به ژنان رابگه‌یه‌نیین، له‌و كاته‌ی ده‌چنه پرسه‌كانه‌وه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی ماچكردنی یه‌كدی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه‌كه و خزمانی ئاماده‌بووی پرسه‌كه‌دا كارێكی ناشارستانی و نه‌شیاوه، ناكرێت هه‌ر ژنێك كه ده‌چێته پرسه‌وه، 10 تا 15 كه‌سی مردوه‌كه ماچ بكات یان به پێچه‌وانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "كه‌سوكاری مردووه‌كه‌ش به ده‌ست زۆری ماچكردنه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ناچارن قبوڵی بكه‌ن هه‌ر چه‌نده دۆخه‌كه‌ش خراپه بۆیان، له راستیدا ناشارستانیی و ناته‌ندرووسته".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژنانی عێراقی له ئه‌لقوش ئه‌وه‌یشی گوتووه "كۆڕ و كۆبوونه‌وه له ئه‌لقوش بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان ساز ده‌كه‌ین" و دوای له ئافره‌تانی ناوچه‌كه كرد، ماچكردن له پرسه‌كاندا یان نه‌كه‌ن یان زۆر كه‌می بكه‌نه‌وه".
شاره‌دێی ئه‌لقوش 35 كیلۆمه‌تر له باكووری شاری مووسڵدا هه‌ڵكه‌وتووه‌و سه‌ر به قه‌زای تلكێفه و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 6 هه‌زار كه‌س و هه‌موویان كریستیانن.