به ڤیدیۆ.. ئه‌م دوو فیله به شێوازێكی زۆر سه‌یر فریای به‌چكه‌كه‌یان ده‌كه‌ون و رزگاری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان، له‌و كاته‌ی به‌چكه فیلێك له‌گه‌ڵ دایكه‌كه‌ی نزیك گۆمه ئاوێكی ناو باخچه‌كه ده‌بن، به‌چكه‌كه ده‌كه‌وێته ناو گۆمه ئاوه قووڵه‌كه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، فیلێكی دیكه‌ش دێت و هاوكارییان ده‌كات و به یه‌كه‌وه ده‌چنه لایه‌كه‌ی دیكه‌ی گۆمه‌كه و به‌چكه فیله‌كه له‌ناو گۆمه ئاوه‌كه رزگار ده‌كه‌ن.
رووداوه‌كه له ریگه‌ی كامێرای چاودێری یه‌كێك له باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان له چین تۆماركراوه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌كراوه له چ شارێكی چینه و كامه باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئه‌و وڵاته‌یه.
گرته ڤیدیۆكه‌ی ماوه‌ی پێنج رۆژه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.