نووسه‌رێكی عێراقی ئاماده‌ی "پرسه‌ی" خۆی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌زاق ئیبراهیم نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی عێراقی تووشی شۆك بوو كاتێك بینی هه‌واڵی كۆچی دوایی له‌لایه‌ن یه‌كێتی گشتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراقه‌وه پێش دوو هه‌فته بڵاوكراوه‌ته‌وه له كاتێكدا ئه‌و هێشتا زیندووه".
ئه‌و نووسه‌ره به كه‌ناڵی حوڕه‌ی گوتووه:"پێم سه‌یر بوو هه‌وأڵی مردنم بڵاوكرایه‌وه، چونكه من چوبووم بۆ پرسه‌ی باوكی هاوژینه‌كه‌م له نه‌جه‌ف، له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌وه ناسنامه‌ی كه‌سه مردووه‌كه‌ی لای خةڵك گۆڕێبێت و منیان به مردوو داناوه".
ره‌زاق ئیبراهیم گوتوویه‌تی: "له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و هه‌وأڵ و وتارانه‌ی له‌سه‌ر مردنی من بڵاوكرانه‌وه هه‌ڵه و پرسی زۆر سه‌یری تێدا باسكراوه كه پێشتر من نه‌مكردووه".