دوایین نێره‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سپی له‌سه‌ر رووی زه‌وی مرد
K24- هه‌ولێر:
ریچارد فین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاركی نیشتیمانی "Ol Pejeta" له كینیا، مردنی دوایین نێره‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سپی له‌جیهان راگه‌یاند.
ئه‌و كه‌ركه‌ده‌نه كه ناوی "سودان" بوو، دوا نێره‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سپی بوو و، مردنی ئه‌و كه‌ركه‌ده‌نه بووه‌ته زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان، كه چه‌ندین جۆری ئاژه‌ڵان به‌هۆی چالاكییه وێرانكارییه مرۆییه‌كان، مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت به‌هۆی راوكردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی نیشتیمانی كینیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ته‌نیا دوو دانه كه‌ركه‌ده‌نی له‌م جۆره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ماون، ئه‌وانیش له ره‌گه‌زی مێیینه‌ن و ناویان "ناجین و فاتۆ"یه و، مه‌ترسی له‌ناوچوونی یه‌كجاره‌كی له‌سه‌ره.
It is with great sadness that Ol Pejeta Conservancy and the Dvůr Králové Zoo announce that Sudan, the world’s last male northern white rhino, age 45, died at Ol Pejeta Conservancy in Kenya on March 19th, 2018 (yesterday). #SudanForever #TheLoneBachelorGone #Only2Left pic.twitter.com/1ncvmjZTy1
— Ol Pejeta (@OlPejeta) March 20, 2018
هه‌روه‌ها گوتی: تاكه ئومێد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی، پیتاندنی ده‌ستكرده له‌سه‌ر ئه‌و دوو دانه مێیینه‌ی كه له‌و پاركه‌دا ماون، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و سپێرم و گه‌میتانه‌ی له تاقیگه‌ی پاركه‌كه‌دا هه‌ڵگیراون و پارێزراون، بۆئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له "ناجین و فاتۆ" له‌داهاتوودا بێچوی نوێ بهێننه دونیا، به‌و مه‌رجه‌ی پیتاندنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
كه‌ركه‌ده‌نی سپی، گه‌وره‌ترین جۆری كه‌ركه‌ده‌نه له جیهان و، دوای فیل دووه‌م گیانه‌وه‌ری سه‌ر وشكانییه.
H.B