به ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م هه‌وڵی دزینی به‌هادارترین دراوی جیهان ئه‌نجامدرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی توركیا، باندێكی 4 كه‌سی ده‌ستگیركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانێكی توركییان رفاندووه و ناچارییان كردووه، سامانه‌كه‌ی به دراوی "بیتكۆین" حه‌واڵه‌ی سه‌ر حیسابی ئه‌وان بكات.
به‌های بیتكۆینه دزراوه‌كان به زیاتر له 12 ملیۆن لیره‌ی توركی ده‌خه‌مڵێنرێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "اخبار"ی توركی، ئه‌و بانده 4 كه‌سییه، له ده‌وروبه‌ری ئیستانبول، بازرگانه‌كه‌یان رفاندووه و بردوویانه‌ته شوێنێكی نادیار و له‌وێش ناچارییان كردووه ته‌واوی سامانه‌كه‌ی به بیتكۆین، حه‌واڵه‌ی سه‌ر حیسابی ئه‌وان بكات.
ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ش له رێگه‌ی ئامێری مۆبایلی بازرگانه‌كه كراون، كه له ژێر هه‌ڕه‌شه ناچارییان كردووه پاسۆوردی مۆبایل و ژماره حیسابییه‌كه‌یان پێ بدات.
كاری ئه‌و بانده‌ش، 8 كاتژمێری خایاندووه، دوای رووداوه‌كه‌ش بازرگانه‌كه راسته‌وخۆ چووه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیس و سكاڵای خۆی تۆماركردووه، پۆلیسیش شوێنه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه و چوار كه‌سه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م هه‌وڵ دێت بۆ دزینی دراوی بیتكۆینی ئه‌لیكترۆنی، كه ئێستا به به‌هادارترین دراوی جیهان داده‌نرێت و هه‌ر یه‌ك بیتكۆینیش گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 7 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.