به ڤیدیۆ.. وه‌زیرێكی هۆڵه‌ندا به‌هۆی "درۆیه‌ك" ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاڵبی زیلسترا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، رایگه‌یاندبوو، گوایه ساڵی 2006، له یه‌كێك له ماڵه‌كانی له‌لادێ، چاوی به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا كه‌وتووه.
دوای ئه‌و لێدوانه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز، ره‌خنه‌یان له‌و لێدوانه گرت و به هاشتاگی "هاڵبی_لێره‌بوو # HalbeWasErbij"، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
به‌كارهێنه‌ران به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زیره‌یان كردبوو و له‌گه‌ڵ رووداوه گه‌وره‌كان و سه‌ركرده جیهانییه‌كان دایانناوه، سه‌رجه‌م وێنه‌كانیش مێژووه‌كانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا.
ئه‌و ره‌خنه گاڵته‌ئامێزانه‌ی به‌كارهێنه‌ران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان ناچاركرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
وزير خارجية هولندا يستقيل بسبب كذبة!!
— RT Online (@RTonline_ar) February 15, 2018
لكن رواد مواقع التواصل عاقبوه بطريقة مختلفة #معكم_تكتمل_الصورة pic.twitter.com/CYW2eHZ8UD