سێ باشترين ئۆتۆمبێلى 2019 ده‌ستنيشان كران

"هیوندای جێنسیس"، "کۆنا" و "رەم تراکس" وەکوو باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2019 هەڵبژێردران.

K24 – هه‌ولێر:

"هیوندای جێنسیس"، "کۆنا" و "رەم تراکس" وەکوو باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2019 هەڵبژێردران.

دوو ئۆتۆمبێل لە كۆمپانياى "هیوندا" و یەکێکێش لە كۆمپانياى "رەم تراکس" براوەی خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵ بوون.

ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ له‌ ميانه‌ى پيشانگه‌ى ئۆتۆمبێلى 2019 هات، كه‌ له‌ ديترۆيت به‌ڕێوه‌چوو.

ديترۆيت، به‌ گەورەترین شاری مەرزی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا هه‌ژمار ده‌كرێت.

هیوندای جێنسیس جەی 70، براوەی ساڵی 2019
هیوندای جێنسیس جەی 70، براوەی ساڵی 2019