كچێكى ئه‌مريكايى كچێنى خۆى به سێ مليۆن دۆلار ده‌فرۆشێته سه‌رمايه‌دارێكى ئيمارات
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ئه‌مريكايى بۆ دابينكردنى تێچووى گه‌شت و خوێندنى بڕياريدا كچێنى خۆى بفرۆشێت و پياوێكى سه‌رمايه‌دارى ئيماراتيش ده‌يه‌وێت كچێنييه‌كه‌ى بكڕێت.
ماوه‌ى 12 ساڵه فرۆشتنى كچێنى وه‌ك حاڵه‌تى جياجيا لێره و له‌وێ دووباره ده‌بێته‌وه و سايتێكى تايبه‌تيش به ناوى "Cinderella Escorts" ئاسانكارى بۆ ئه‌و بازرگانييه نوێيه ده‌كات.
جيزيل ناوى ئه‌و كچه 19 ساڵه ئه‌مريكييه‌يه كه ده‌يه‌وێت كچێنى خۆى به بڕى 2.5 مليۆن يۆرۆ بفرۆشێته سه‌رمايه‌دارێكى ئيمارات.
سايته‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، له زيادكردنێكى ئاشكرادا نرخى په‌رده‌ى كچێنى ئه‌و كچه ئه‌مريكييه گه‌يشتووه‌ته 2.5 مليۆن يۆرۆ و سه‌رمايه‌دارێكى ئيماراتى توانيويه‌تى به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانيدا كه يه‌كێكيان ئه‌ستێره‌يه‌كى هۆليۆد بووه، سه‌ركه‌وێت و كڕينه‌كه بۆ ئه‌و بێت.
ئه‌و كچه گه‌نجه پێشتر له هه‌ندێك نمايشى جلوبه‌رگيش به‌شدارى كردووه و بڕياريداوه ناوى خۆى له‌و سايته تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت پاره‌ى خوێندن و گه‌شته‌كانى دابين بكات.
له‌و باره‌يه‌وه به رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى وتووه: هه‌رگيز بڕوام نه‌ده‌كرد، خستنه بازاره‌كه‌م ئه‌و ژماره پێوانه‌ييه تۆمار بكات. ئه‌وه خه‌ونێك بوو به‌ديمهێنا.