كوڕ و باوكێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتری

به‌بێ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ن و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئاکام منداڵێكی ناكامی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بووەتە فریادرەسی باوکە نابیناکەی، رۆژانە تەواوی کارەکانی ژیانی بۆ ئاسانکردووە و ھاوکارێتی، باوکیشی دەڵێ من و ئاکام وەك دووانەیەك واین و بێ یەك کارەکان ئەنجام نادەین.

ئاكام، بووەتە رووناکی بەرپێیەکانی باوکە نابیناکەی، کارەکانی رۆژانەیان وەك دووانەیەك بە یەکەوە ئەنجام دەدەن، ئاکام تاقە کوڕە و  تووشبووی کۆنیشانی داونە، کە ھەر لەزگمامەکەوە لەگەڵیدایە، کوچە بەکوچە شارەزایە و بێ باوکیشی بۆ بستێك ناڕوات.

بێ ئەندازە ھۆگری باوکێتی، بەردەوام دەستی توند دەگوشێ و خۆشەویستی خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە، قورسترین کاریش پێی بسپێرێ بێ یەك و دوو ئەنجامی داوە.

خەڵکی بەچاو ساغی باوکی ناوی دێنن، چونکە ھاتوچۆی مزگەوت و پێداویستيیەکانی رۆژانەی بۆ مەلا عەبدوڵای ئاسانکردووە.

مەلا عەبدوڵڵا سێ منداڵی ھەیە و ئاکام نۆبەرەی ماڵەکەیانە، زۆر جاریش بە قسە خۆشەکانی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ھەر کە گەڕانەوە بۆ ماڵەوەش، ئاکام حەز بە دڵخۆشکردنی باوکی دەکات و ناو بەناو بەلێدانی دەف دڵخۆشی و خەندە دەخاتە نێو خانەوادەکەی.

ئ. م