به ڤیدیۆ.. باوكێك له ناو دادگا له بكوژی كوڕه‌كه‌ی خۆش ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
باوكێك له ناو دادگا له بكوژی كوڕه‌كه‌ی خۆشده‌بێت و به هۆی كاریگه‌ری قسه‌كانیشی، ته‌واوی ئاماده‌بووانی ده‌هێنێته گریان.
سه‌ڵاحه‌دین عه‌بدولمونعیم جیتمود، له ساڵی 2015، له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی، كه له ویلایه‌تی كنتاكی پیتزای ده‌گه‌یانده ماڵان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژرا.
له كاتی دادگاییكردنیشدا، بكوژه‌كه به‌ناوی تێری ریلفۆرد، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و سزای 31 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له‌و كاته‌دا دكتۆر سۆمبات جیتمود، كه موسڵمانێكی ئاسیاییه و باوكی سه‌ڵاحه‌دینه، له به‌رده‌م ئاماده‌بووان و دادگادا رایگه‌یاند، ئه‌و له بكوژی كوڕه‌كه‌ی خۆشده‌بێت.
هاوكات جیتمود تووڕه‌یی خۆی نه‌شارده‌وه له رووداوه‌كه، به‌ڵام روونیكرده‌وه، كه ئه‌و له بكوژه‌كه تووڕه نییه، به‌ڵكو له "شه‌یتان" تووڕه‌یه كه ئه‌و كاره‌ی به‌وان كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئینی ئه‌مه‌ریكی، گرته‌ی ڤیدیۆیی دادگاییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و پیاوه موسڵمانه به جۆرێك كاریگه‌ر بووه، ته‌واوی ئاماده‌بووانی دادگاكه‌ی هێناوه‌ته گریان.
بكوژه‌كه‌ش به گریانه‌وه په‌شیمانی خۆی له رووداوه‌كه ده‌رده‌بڕیت و داوای لێبوردن له باوكی كوژراوه‌كه ده‌كات.