به ڤيديۆ.. له فڕۆكه‌يه‌كدا ئافره‌تێكى دووگيان به زه‌برى هێز ده‌رده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌مريكا به زه‌برى هێز ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه دووگيانه‌يان له فڕۆكه‌يه‌كدا ده‌ركرد، كه له دژى بوونى سه‌گ سكاڵاى هه‌بووه و رايگه‌ياندووه، هه‌ستيارى به سه‌گ وسه‌رجه‌م گيانبه‌رێك هه‌يه.
ئه‌و ژنه ناوى ئه‌نيتا دولتزاى بووه و رووداوه‌كه له 26ى ئه‌يلوولى رابردوو روويداوه.
ئه‌و ژنه له گه‌شتێكدا بووه له شارى بالتيمۆره‌وه بۆ شارى لۆس ئه‌نجلس.
ئافره‌ته دووگيانه‌كه قوتابى بووه له كۆليژى هونه‌ره‌كانى ماريلاند و پێشتر به كارمه‌ندانى فڕۆكه‌كه‌ى وتووه كه هه‌ستيارى به‌رامبه‌ر به گيانله‌به‌ران هه‌بووه و دواتر تێبينى كردووه سه‌گێك له ناو فڕۆكه‌كه‌دايه.
كارمه‌نده‌كان داوايان كردووه، له فڕۆكه‌كه دابه‌زێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تيكردووه‌ته‌وه و دواتر پۆليسيان بانگ كردووه و به زه‌برى هێز و توندى له فڕۆكه‌كه دايانگرتووه.
پارێزه‌رى ئه‌و ژنه گوتى: ده‌ركردنى ئه‌نيتا له فڕۆكه‌كه له‌به‌ر موسڵمان بوونى بووه و ئه‌و ره‌فتاره‌ى كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌كه ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه.
گوتيشى: پۆليسه‌كان به گيانى ره‌گه‌ز په‌رستانه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كردووه.