ئه‌م وڵاتانه له رووی سه‌ربازییه‌وه به ئاسانی داگیرده‌كرێن.. عێراقیش یه‌كێكه له‌وانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئه‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه به ئاسانی داگیربكرێن، بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێكیان به هۆی بچووكی رووبه‌ری وڵات، هه‌ندێكیان به هۆی نه‌بوونی به‌ربه‌ستی سرووشتی و هه‌ندێكیشیان لاوازی یاخو نه‌بوونی سوپای وڵات.
به گوێره‌ی ئینفۆگرافیكێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ڤاتیكان، لیسۆتۆ، مۆناكۆ، ئه‌ندۆرا، به‌حره‌ین و جیبۆتی، به‌هۆی بچووكی رووبه‌رییانه‌وه، له رووی سه‌ربازییه‌وه به ئاسانی داگیرده‌كرێن.
وڵاتانی بۆتان، سۆرینام، سیرالیۆن، مۆریتانیا و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، سوپاكه‌یان لاوازه و توانای به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
هه‌رچی دوورگه‌كانی سێشێل و ماڵدیڤ و سێلیمان و وڵاتانی دوورگه‌ی زه‌ریای هێمنه، به هۆی دووره ده‌ستییان، داگیركردنییان ئاسانه.
هه‌ندێك وڵاتی هه‌ن وێڕای بچووكی رووبه‌ڕیان، هیچ سوپایه‌كیشان نییه، وه‌كو ئه‌ندۆرا، وڵاتانی گرینادا، لیختنشتاین، ناورۆ، ساموا و دوورگه‌كانی مارشالیش بێ سوپا و سه‌ربازن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، سووریا، وڵاته‌كانی یوسگلافیای پێشوو و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ربه‌ستی سرووشی، داگیركردنییان ئاسانه.
سه‌رچاوه: RT