دواجار.. رێگه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه دۆزرایه‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی وه‌نه‌كرای كۆدكراون
K24 - هه‌ولێر:
توێژه‌رانی فه‌ره‌نسی رایانگه‌یاند، رێگه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ویندۆز، بتوانن ده‌ستیان به‌و فایل و دۆكیومێنتانه بگاته‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی وه‌نه‌كرای، كۆد كراون.
كاری ڤایرۆسی وه‌نه‌كرای، كۆدكردن و قوفڵدانی ته‌واوی ئه‌و فایلانه‌بووه كه به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵییانگرتووه، له به‌رامبه‌ر ده‌ستگه‌یشتنه‌وه‌شیان به‌و دۆكیومینتانه، ده‌بوایه بڕێك پاره بده‌نه هاككه‌ره‌كان.
ئه‌و توێژه‌ره فه‌ره‌نسییانه رایانگه‌یاندووه، رێگه‌كه‌ی ئه‌وان دۆزیویانه‌ته‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ری هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌كات و مه‌رج نییه بۆ هه‌موو كۆمپیوته‌ره هاككراوه‌كان بشێت و گونجاو بێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ماشابڵ"، ئه‌و رێگه‌یه بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه ئه‌نجامێكی باشتری ده‌بێت، كه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه ریستارت نه‌كراونه‌ته‌وه.