"رێبه‌ری سێكسی بۆ ژنانی موسڵمان" مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م "رێبه‌ری سێكسی بۆ ژنانی موسڵمان"، كه كتێبیه‌كه به زمانی ئینگلیزی ده‌رچووه، له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ فرۆشتن نمایش كراوه و تێیدا رێبه‌ری ژنانی موسڵمان ده‌كرێت، بۆ نیشاندانی رێگه حه‌ڵاڵه‌كان له ژیانی هاوسه‌رێتیدا.
له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ش، تا ئێستاش نووسه‌ری كتێبه‌كه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ش ناوێكی خوازراوی به‌كارهێناوه و له جیاتی ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی، "ام الملذات"ی به‌كارهێناوه.
وێڕای ئاشكرا نه‌كردنی ناسنامه‌ی خۆی، به‌ڵام چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیای به‌ریتانی ئه‌نجامداوه و رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ریش به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسه‌ری كتێبه‌كه، ژنێكی موسڵمانه.
وێبسایتی بی بی سی، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه نووسه‌ره كردووه و تێیدا ده‌ڵێت: "ده‌یان نامه‌م له پیاوانه‌وه پێگه‌یشتووه و پرسیار له باره‌ی هه‌مان رێبه‌ر ده‌كه‌ن بۆ پیاوان، منیش پلانم داناوه، كار له‌سه‌ر نووسینی رێبه‌رێك بكه‌م بۆ پیاوان".
وه‌ك نووسه‌ره‌كه باسی لێوه‌ده‌كات، هۆكاری دانانی كتێبێكی له‌و جۆره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و ژنه موسڵمانانه‌ی پارێزگار و پابه‌ندن به ئایین، نازانن به‌و شێوه‌یه سه‌رجێی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانییاندا بكه‌ن كه چێژی لێوه‌ربگرن.
ژنه نووسه‌رێكی دیكه‌ی موسڵمان، به‌ناوی شیلینا جان محه‌مه‌د، وتارێكی له رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كتێبه‌كه كردووه.
شیلینا له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له ئیمامه‌كانی مزگه‌وت، بڕیاریداوه ئه‌و كتێبه به‌دیاری بداته هه‌موو هاوسه‌رێكی موسڵمان، كه تازه ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه.
شیلینا له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "من به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌ی كتێبه‌كه‌دام و پێویسته ژنان به‌ر له هاوسه‌رگیری باس له سێكس بكه‌ن و ئه‌و باسه‌ش شتێكی نوێ نییه، موسڵمانان له رابردوو، گرنگییان به‌و بابه‌ته داوه و ئامۆژگاری پیاوانییان كردووه له سه‌رجێیدا مافی هاوسه‌ره‌كانییان بده‌ن".
ئه‌و خانمه نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چه‌ندین بیرمه‌ندی ئیسلام كتێبیان له باره‌ی چێژی رووحی و جه‌سته‌یی سێكس نووسیوه بۆ پیاوان و ژنان و به وردی باسی بابه‌ته‌كه‌یان كردووه".
هه‌ندێكیش ره‌خنه له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه ده‌گرن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كتێبه شێوه‌یه‌كی وای به ژن داوه هه‌روه‌كو كاڵا و كه‌رسته‌یه‌كی به‌كاربردنه، وێڕای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی هاندانی سێكسی ناشه‌رعیشی ده‌ده‌نه پاڵ.
نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌گران له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یامی ئه‌لیكترۆنیم پێگه‌یشتووه كه پاڵپشتی بیرۆكه‌كه‌م ده‌كه‌ن، ئیمامی مزگه‌وتێكیش بڕیاریداوه، كۆپییه‌ك له كتێبه‌كه بداته ئه‌و ژن و مێرده موسڵمانانه‌ی تازه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكده‌هێنن، كه ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی باسكردووه".
هاوكات دووپاتیش ده‌كاته‌وه، كتێبه‌كه ئامۆژگاری شایسته‌ی تێدایه بۆ ژنانی موسڵمان و پشتگوێخستنی ژنانیش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، به تاكه رێگری ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
سه‌رچاوه: BBC