13 زانیاری سەرسوڕهێنەر لەسەر سایتە سێکسییەکان
K24 – ههولێر:
بەهۆی ئاسان سەردانکردنی سایتە سێکسییەکان (پۆرن)، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سەردانیان دەکەن، بەڵام داتاکان مایەی نیگەرانین.
لەم بابەتەدا، 13 راستی سەرسوڕهێنەر لەسەر سایتە سێکسییەکان ئاماژەی پێکراوە کە بەم جۆرەی لای خوارەوەن:
- سایتە سێکسییەکان سەردانکەری زیاتریان لە سایتەکانی ئەمازۆن، تویتەر و نێتفلێکس هەیە
- 35% ی هەموو ئەو شتانە لە ئینتەرنێت داونڵۆد دەکرێن سێکسین.
- 30% هەموو ئەو داتایانەی لە ئینتەرنێت ئاڵوگۆڕ دەکرێن سێکسین.
- ئەو ئەکتەرە سێکسییەکانەی ( پۆڕن ستارانەی) تەمەنیان لە بیستەکانە زۆرترین تەماشاکەرییان هەیە.
- تۆمارکردنی گرتەی سێکسی منداڵ بووەتە بازرگانییەکەی گەورە و زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.
- تەنها لە ئەمەریکا زیاد لە 624 هەزار بازرگان و کڕیاری پۆڕنی منداڵ هەن.
- ساڵانە تەواوی سایتە سێکسییەکان 97 ملیار دۆلار داهاتییان هەیە.
- تەنها لە ساڵی 2016، 4 ملیار و 599 ملیۆن کاتژمێر سەیری پۆڕن کراوە.
- 18 سایتی سێکسی لە ریزی 300 پڕ سەردانکەرترین سایتەکانی جیهانن.
- 64%ی هەرزەکار و گەنج هەفتانە سەردانی سایتە سێکسییەکان دەکەن.
- لە هەر چرکەیەکدا تەماشاکەران، سێ هەزار و 75 دۆلار و 64 سەنت لە سایتە سێکسییەکان خەرج دەکەن
- 88%ی ڤیدیۆ سێکسییەکان توندووتیژی لە خۆ دەگرن و 49%ی وشەی توندووتیژیی بەکار دەهێنن.
- هەر چرکەیەک 28 هەزار و 258 کەس سایتێکی سێکسی دەکەنەوە.
سەرچاوە: NBC News, HuffPost, ASACP, IWF