ژوانێکی ئینتەرنێت دوو ساڵ زیندانیی لێکەوتەوە
K24 - ههولێر:
گەنجێکی ئەمریکی و کچێکی ڤەنزیۆلی لە ڕێگای ئینتەرنێت یەک دەناسن و بڕیار دەدەن لە ڤەنزیۆلا یەک ببینن، بەڵام ئەو ژوانە بۆ هەردووکیان باجەکەی دوو ساڵ زیندانی بوو.
لە ساڵی 2016، جۆشوای ئەمریکی بەمەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ سامارای ڤەنزیۆلی دەچێتە ڤەنزیۆلا بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی بازرگانی چەک، خۆی و کچە هاوڕێکەی دەستگیردەکرێن.
ماوەی دوو ساڵە کاربەدەستانی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەو دوو خۆشەویستە، دواجار دوێنێ شەممەی رابردوو ئازادکران و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازی لێ کردن.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ترەمپ نووسیبوی:" هەواڵێکی خۆش دەربارەی ئازادکردنی بارمتەیەکی ئەمریکی لە ڤەنزیۆلا. ئەم ئێوارەیە جاشوا و خێزانەکەی لە کۆشکی سپی دەبن".
تاکو ئێستا حکوومەتی ڤەنزیۆلا هۆکاری ئازادکردنی جاشوا و سامارای ئاشکرا نەکردووە بەڵام حکوومەتی ئەمریکا سوور بوو کە ئە دوو کەپڵە بێ تاوانن.
پێشتر جاشوا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە زیندان بڵاوکردبوەوە و داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کردبوو کە بەهانایەوە بچن.