"شه‌ممه جه‌ژنه"
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی هه‌ینی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی شه‌ممه 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان و وه‌قفی سووننی له عێراق، رۆژی هه‌ینیان كردووه‌ته جه‌ژن، هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی‌یش، وه‌كو سعوودیه، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات، به‌حره‌ین، كوه‌یت و سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مانیش رایانگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
پێش ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ش، هه‌ریه‌ك له مالیزیا، ئه‌ندۆنیزیا و سه‌نگاپووره، كه رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیان، رایانگه‌یاند، مانگیان بینیوه و رۆژی هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئایینزای شیعه و سووننه، وایكردووه رۆژی جه‌ژن له‌لای شیعه رۆژێك دوای جه‌ژنی سووننه‌كان بێت، به‌و پێیه‌ش سبه‌ی له‌لای وه‌قفی سووننه و هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنه، له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقیش بۆ شیعه‌كان ته‌واوكه‌ری ره‌مه‌زانه و به رۆژوو ده‌بن.
ا. م