ورچێكی دڕنده دوو گه‌نج له مه‌رگ رزگار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوو گه‌نج له یه‌كێك له دارستانه‌كانی تایگای سه‌ر به هه‌رێمی كیمیرۆڤۆ له رووسیا ون ده‌بن و ده‌كه‌ونه شوێنێكی دووره ده‌ست و په‌یوه‌ندییان به تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌پچڕێت، به موعجیزه له مردن رزگاریان ده‌بێت.
وه‌ك كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه، هۆكاری رزگاربوونی ئه‌و دوو گه‌نجه ورچێكی دڕنده بوو، كاتێك هه‌وڵیدا په‌لاماریان بدات، دوو گه‌نجه‌كه رایانكرد و به‌سه‌ر دره‌ختێكی زۆر به‌رز كه‌وتن، كاتێك گه‌یشتنه لوتكه‌ی دره‌خته‌كه، تێبینییان كرد ئاماژه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ر هاندی مۆبایله‌كانیان ده‌ركه‌وتن و، توانییان په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه بكه‌ن، كه دواجار به‌هانایانه‌وه چوون.
به‌گوێره‌ی سایتی فه‌رمی بۆ كاروباری ناوخۆی كه‌رتی كیمیرۆڤۆ، دوو گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نیان 15 ساڵی و 20 ساڵی بوون و له‌كاتێكدا ون ببوون، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی "سیری كێوی" چووبوونه ئه‌و ناوچه‌یه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر ونبوونیان، پۆلیسی ناوچه‌كه به‌هاوكاری راوچییه‌كان ئه‌وانیان دۆزیوه‌ته‌وه و رزگاریان كردوون.
H.B