10 خو مرۆڤ خەمناکتر دەکات

کلیلی دڵخۆشیان بە دوور کەوتنەوەیە لەو 10 خووە

K24 – هه‌ولێر:

ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەردەوام خەمبارن، کێشەی دەروونی زیاتر بۆخۆیان دروست دەکەن و چەند خو و رەفتارێکی هاوبەشییان هەیە.

هەموو کەسێک رۆژی خۆش و ناخۆشی هەیە، بەڵام هەندێک کەس بە هۆکار و بێ هۆکار رەشبینن، چەند شتێک لە خۆیاندا دروست دەکەن و بەردەوام لەگەڵی دەژین، بەڵام لە راستیدا دەبێت لەو جۆرە بیرکردنانەوە دوور بکەونەوە چونکە زۆریان راست نین.

پێگەی ئەلیکترۆنی ئەوەیەرنێس ئاکت، 10 خوی هاوبەش لەو کەسانە دەستنیشان دەکات کە بەردەوام رەشبینن و خەمناکن، دوورکەوتنە لێیان بە کلیلی دڵخۆشی دەزانێت بۆ ئەو کەسانە.

1- هەمیشە پێیان وایە خراپترین شت چاوەڕێیانە.

2- بەردەوام لە رابردوودا دەژین، چەند شکست و کارێکی نە شیاوی رابردوو بە بیر خۆیان دەهێننەوە لە کاتێکدا ئەوان ئێستا کەسانێکی جیاوازن.

3- رێگا دەدەن کەسانی دیکە نا ئومێدیان بکەن و بەرەو هەڵدێریان ببەن.

4- هەمیشە خۆیان بەوانی دیکە بەراورد دەکەن و زۆربەی کاتیش خۆیان بە کەمتر، ناشرینتر و بێسوودتر دەبینن.

5- زۆر دەترسن لە شکست و ناچنە ململانێیەکەوە کە ئەگەری شکستی هێنانی تێدابێت، بێ ئاگا لەوەی یەکەم هەنگاوی سەرکەوتن لە راستیدا شکستە.

6- خۆیان خۆشناوێت و بەردەوام گلەیی لە خۆیان دەکەن.

7– لایەنی نەرێنی و رەشی شتەکان دەبینن.

8– ئەستۆی هەڵەکانیان دەخەنە ئەستۆی خەڵکی دیکە.

9- کاتێک هەڵەیەک دەکەن، لە خۆیان خۆشنابن و بەردەوام بیری لێدەکەنەوە.

10- بەها و سەنگی راستەقینەی خۆیان نازانن، ئەمەش وا دەکات خۆیان بە کەمتر لە خەڵکی دیکە ببینن.

H.J