به‌ڤیدیۆ.. رۆبۆتێكی ژاپۆنی هه‌وڵی راكردن ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕی ئه‌لیكترۆنی یوتیوب بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا دیمه‌نی هه‌وڵه‌كانی رۆبۆتێك بۆ راكردن نیشان ده‌دات. له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌یه‌وێت شكست به هه‌وڵه‌كانی رۆبۆته‌كه بهێنێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دارێك به‌كارده‌هێنێت كه به‌ده‌ستییه‌وه‌یه و رێگه له رۆبۆته‌كه ده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت ده‌رگاكه بكاته‌وه، دواتر كلكه درووستكراوه‌كه‌ی راده‌كێشێت، به‌ڵام رۆبۆته‌كه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای شكستی یه‌كه‌م، دواجار ده‌توانێت ده‌رگاكه بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له كۆمپانیای بۆستن داینامیك "BostonDynamics"ی درووستكه‌ری ئه‌و رۆبۆته گیراوه و، كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و رۆبۆته‌كه كه له‌شێوه‌ی سه‌گ درووستكراوه، له‌و كۆمپانیایه كار ده‌كات.
به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، رۆبۆته‌كه دوور له ده‌ستكاری و كۆنترۆڵی پرۆگرامسازه‌كان خۆی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، دوا جاریش رێگه‌یان پێداوه ده‌رگاكه بكاته‌وه و له ژووره‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و رۆبۆته یه‌كێكه له گروپی روبوته‌كانی "SpotMini"، كه له‌ژماره‌یه‌ك رۆبۆتی هاوشێوه پێكهاتووه و، وه‌ك خزمه‌تگوزار له كۆمپانیاكه كار ده‌كه‌ن.
H.B