به ڤيديۆ.. ورچێك گه‌شتيارێك راوده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتيارێك به هۆى ئه‌وه‌ى به شێوازێكى هه‌ڵه ده‌يويست خواردن بداته ورچێكى ره‌شى باخچه‌يه‌كى ئاژه‌ڵانى تايله‌ند، ئه‌و گه‌شتياره بووه نێچيرى ورچه‌كه و خه‌ريك بوو به به‌رچاوى كه‌سوكاره‌كه‌يه‌وه پارچه پارچه‌ى بكات.
ئه‌و گه‌شتياره ته‌مه‌ن 36 ساڵه‌يه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سوكاريدا سه‌ردانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى كردبوو، كاتێك خواردنى ده‌دايه ورچێكى ره‌ش، كه‌وته به‌ر ده‌ست ورچه‌كه و ئه‌ويش وه‌ك نێچيرێك به‌ره‌و لانه‌ى خۆى رايكێشا و سه‌ره‌نجام كارمه‌ندێكى باخچه‌كه فرياى كه‌وت و له‌به‌ر ده‌ستى ورچه‌كه رزگارى كرد.
يه‌كێك له به‌رپرسانى باخچه‌كه رايگه‌ياندووه، به هۆى ئه‌وه‌ى يه‌ك رۆژ خواردنى ورچه‌كه دواكه‌وتووه و ئه‌و گه‌شتياره‌ش به هه‌ڵه ده‌ستى بردووه بۆ ورچه‌كه و خواردنى پێداوه ئه‌و رووداوه روويداوه و دواى رزگاركردنيشى، گه‌شتياره‌كه گواسترايه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.