بە ڤیدیۆ.. له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قام خۆشەویستەکەی ده‌كوژێت

گوللـەیەکیش لەخۆی دەدات

K24 - هه‌ولێر:

گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی پۆکاپۆنگ لە وڵاتی تایلەند، کچە هاوڕێ تەمەن 21 ساڵەکەی بە ناوی نانتچاریا، ده‌كوژێت، بەهۆی ئەوەی كچه‌كه‌ ئامادەنییە بگەڕێتەوە لای.

ئەو دوو گەنجە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی خۆشەویستییان هەبووە بەڵام دواتر جیابوونەتەوە، کچەکە ئامادە نییە بگەڕێتەوە لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ كۆنه‌كه‌ و داواكه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی گوللـه‌یه‌كی لێده‌دات و ده‌یكوژێت، دواتریش گوللـه‌یه‌ك له‌ خۆی ده‌دات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا کە ماڵپەری دەیلی مەیلی به‌ریتانی بڵاویکردووه‌تەوە، نانتچاریا لەگەڵ پۆکاپۆنگ لە دەرەوەی بەشە ناوخۆیی کچەکە گفتوگۆ دەکەن، بەڵام بە مردنی کچەکە کۆتای دێت.

دوای رووداوەکە، بکوژەکە گوللـەیەکیش لە خۆی دەدات، بەڵام دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگار دەکرێت و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.

هـ. ج