هاوسه‌رگیری كچ و كوڕێكی هیندی به ملیۆنان دۆلاری تێده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری نێوان كچی گه‌وره‌ترین بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندی هیند و گه‌وره بازرگانێكی ئه‌و وڵاته، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی میدیاكانی جیهان و بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاهه‌نگه‌كه سازبكرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، گه‌وره بازرگانه‌كه ناوی (ئه‌ناند پیرامال)ـه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (ئیشا)ى 27 ساڵ، كچی موكیش ئه‌مبانی، ملیاردێری هیندییه و ئاهه‌نگه‌كه‌یان له شاری ئۆدایبۆر ده‌بێت و سێ رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی بیۆنسه به‌شداری ده‌كات و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی دیار و سینه‌مای بۆلیوود ئاماده ده‌بن، 100 فڕۆكه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی میوانان ته‌رخان كراوه.
گۆڤاری "ئیندیا توده‌ی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ناردنی كارتی بانگهێشتنامه بۆ میوانان، قووتووی رازاوه به‌دیارییه‌وه ره‌وانه كراوه، بۆ هه‌ر كارتێكی میوانیش، بڕی 4 هه‌زار و 236 دۆلار (42 وه‌ره‌قه) خه‌رجكراوه, به‌ڵام ئاماژه به تێچووی گشتی ئاهه‌نگه‌كه نه‌كراوه.
یه‌كێك له‌و خانمه ئه‌كته‌ره دیارانه‌ی بۆلیوود به‌شداری ده‌كات، پریانكا چۆپرایه، كه هه‌فته‌ی رابردوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی نی‌ك جۆناس كرد، هه‌رچه‌نده 10 ساڵ له پریانكا بچووكتره.
ئه‌و ئاهه‌نگه له نێوان دوو خێزانی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی هیندستان و جیهانن، كه سامانی ئه‌مبانی، سه‌رۆكی كۆمپانیای "ریلاینز ئینده‌ستریز"ـه، ده‌گاته 47 ملیار دۆلار.
میدیاكانی هیندستان پێشبینی ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له بێل كلینتن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا و هیلاری هاوسه‌ری، كه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو له ساڵی 2016، ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بن.
سه‌رچاوه: ئیماراتولیه‌وم
ئ. م