به ڤيديۆ.. بولبولێك مارێكى ژه‌هراوى له په‌لوپۆ ده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
بولبولێكى ئه‌فريقى، له مارێكى جۆرى (Rhamphiophis oxyrhynchus)ى ژه‌هراوى له چاڵێكدا به‌گيرهێناوه و به ده‌نوكه تيژه‌كه‌ى خه‌ريكى كه‌وڵ كردنييه‌تى.
ئه‌و رووداوه له لايه‌ن پزيشكى ڤێته‌رنه‌رى (گابريلا بينافيدس) له ناوچه‌يه‌كى پارێزراوى ئاژه‌ڵان له باشوورى ئه‌فريقا وێنه‌ى گيراوه.
بولبوله‌كه سه‌ره‌تا چه‌ند ده‌نوكێك له سه‌رى ماره‌كه ده‌دات و بريندارى ده‌كات و دواتريش سه‌رقاڵى جه‌سته‌ى ده‌بێت و به ده‌نوكى پێستى ماره‌كه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و پزيشكه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه رايگه‌ياندووه، هه‌رگيز له‌و بڕوايه‌دا نه‌بوومه باڵنده‌يه‌كى بچووك بتوانێت شه‌ڕى مارێكى ژه‌هراوى بكات. نه‌شمزانيوه مار ببێته ژه‌مه خۆراكى باڵنده‌يه‌كى بچووك. سه‌رتا وام زانى بولبوله‌كه به‌رگرى له هێلكه و هێلانه‌ى خۆى ده‌كات، به‌ڵام به‌و جۆره نه‌بوو، له كۆتاييدا بولبوله‌كه پارچه‌يه‌كى گه‌وره‌ى له پێستى ماره‌كه‌ى داڕنى و به‌و هۆيه‌وه ماره‌كه له جووڵه كه‌وت و ژيانى كۆتايى پێهات.
ئ.ر