بۆ چارەسەرچوو بەڵام جەستەیان سووتاند

جادووگەرەکە سەروخوار هەڵیدەواسێت و دەیسووتێنێ

K24 – هه‌ولێر:

کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بەمەبەستی چاکبوونەوە دەچێتە پەرستگایەک کە جادووی رەشی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام جادووگەرەکە بەشێکی جەستەی دەسووتێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەهوانی شانکار ناندا، هەر لەتەمەنی منداڵییەوە کێشەی تەندروستی هەبووە و نەیتوانیوە بە تەواوی رێبکات، ئەمەش وایلێدەکات، بچێتە لای "کەسێکی ئاینی" لە گوندی ڤاگاموندا کە دەکەوێتە هەرێمی ئۆدیشا لە وڵاتی هیندستان.

پیاوە ئاینییەکە، بەهوانی سەرو خوار و رووبەرووی ئاگردانێک هەڵدەواسێت و جار جاریش بە رۆنی کەرە، گڕی ئاگرەکە زیاد دەکات. دوای سووتانی بەشێکی جەستەی، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتە دەکەوێتە ناو ئاگرەکە و خەڵکەکە بەپەلە دەریدەهێننەوە.

بەگوێری زانیارییەکانی دەیلی مەیل، قوربانییەکە بەشێکی زۆری دەست و سینگی سووتاوە، بەڵام لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە و پزیشکان رێنمایانکردووە باوەڕ بەوجۆرە جادووە نەکات.

H.J