دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته باوكی 9 منداڵ ئینجا ده‌زانێت توانای منداڵبوونی نییه
K24- هه‌ولێر:
دوای 35 ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری و بوونی به باوكی 9 منداڵ، له حاڵه‌تێكی شۆكێنه‌ردا پیاوێكی مه‌غریبی بۆی ئاشكرا ده‌بێت كه توانای منداڵبوونی نییه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئۆدیتی سێنتراڵ"، ئه‌و پیاوه مامۆستایه و ته‌مه‌نی له په‌نجاكانی ژیانیدایه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینێكی پزیشكی، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له زكماكه‌وه توانای منداڵبوونی نییه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمارده‌كات و به ناپاكی تۆمه‌تباری ده‌كات، داواكاری گشتیی شاری قونه‌یتره له مه‌غریب دۆسیه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ره‌تایی شاری "سه‌یدی سلێمان" كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و ماوه دوور و درێژه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریدا په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌دا هه‌بووه و سه‌رجه‌م منداڵه‌كانیش هی ئه‌و پیاوه‌ن كه هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بووه.
دوای وروژاندنی ئه‌و دۆسیه له دادگا، پارێزه‌ری پیاوه قوربانییه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یاسای باری كه‌سی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باوكایه‌تی پیاوه‌كه و جیابوونه‌وه‌ی نێوان دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به زینا تۆمه‌تبار كردووه، كه ئه‌و یاسایه جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی باوكایه‌تی ده‌كات، ئه‌گه‌ر له پزیشكی دادی بێباوكایه‌تی پشتڕاست كرایه‌وه.
H.B