چين مادده‌ى نه‌بينراوى درووستكرد
K24 – هه‌ولێر:
تاقيگه‌يه‌كى چين، رايگه‌ياند، توانيويانه مادده‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێش درووست بكه‌ن، كه به چاو نابينرێت و به هه‌ر شتێكيشدا بدرێت، ئه‌و شته نابينرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، چين ئه‌و مادده‌يه بۆ درووستكردنى فڕۆكه‌ى تارمايى نه‌بينراو به‌كارده‌هێنێت.
كه‌ناڵه چينييه‌كان باسيان له‌وه كردووه، ئه‌و داهێنراوه‌ى چين له سه‌رووى مادده‌وه‌يه (Metamaterial) و هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندى هه‌يه كه كه له مادده‌ى سرووشتيدا نين و ره‌نگه سه‌ربكێشێت بۆ هێنانه‌دى بابه‌تى ديكه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و ته‌نه سه‌رووماده‌يه، ره‌نگه له رێى ياريكردن به تيشكه كارۆموگناتيسييه‌كانه‌وه واى لێبكرێت، نه‌بينرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زانياريانه راست بن، چين ئه‌و مادده‌يه له درووستكردنى فڕۆكه‌ى جۆرى جى 20 به‌كارده‌هێنێت، كه له توانايدايه چه‌ندين مووشه‌كى ئاسمان-ئاسمان هه‌ڵبگرێت.
سه‌رچاوه: ميره‌ر
ئ.ر