ته‌نیا به خه‌نده‌یه‌ك 3 هه‌زار دۆلاری به‌ده‌ستهینا
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "KHQ TV" ته‌له‌فزیۆنی هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، سه‌ردانكه‌ری یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كان له كه‌رتی لویسی ئه‌مه‌ریكی، 3 هه‌زار دۆلاری وه‌ك رێزلێنان به‌رامبه‌ر به ته‌نیا خه‌نده‌یه‌ك به‌خشییه یه‌كێك له گارسۆنه ئافره‌ته‌كانی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی كه سه‌ردانی كردبوو.
میشال بۆزیمان ئه‌و گارسۆنه ئافره‌ته‌یه كه ماوه‌ی 20 ساڵه له قاوه‌خانه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "KHQ TV" كارده‌كات، كه له‌كاتی بینینی چه‌كی بانقی یه‌كێك له زیاره‌تكارانی قاوه‌خانه‌كه له‌سه‌ر مێزه‌كه تووشی شۆك ده‌بێت، كاتێك تێبینی ده‌كات له‌سه‌ر چه‌كه‌كه بڕی 3 هه‌زار دۆلار وه‌ك رێزلێنان بۆی نووسراوه.
بۆزمان ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا من تووشی شۆك بووم و نه‌متوانی باوه‌ڕ بكه‌م، بۆیه ناچاربووم چه‌كه‌كه‌م برده لای به‌ڕێوه‌به‌ری قاوه‌خانه‌كه، كاتێك چه‌كه‌كه‌مان هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه بینیمان له دیوی دواوه‌ی تێبینییه‌ك هه‌بوو، كه له‌سه‌ری نووسرابوو (سوپاس بۆ خه‌نده‌كه‌ت، تۆ زۆر كار ده‌كه‌یت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆم دیاری كردووی، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی دیكه‌ت كاتێكی خۆشی پێ به‌سه‌ر به‌ریت)".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه وه‌ك ئه‌و گارسۆنه باسی لێوه ده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆره پلان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی وڵاتی ئیرله‌ندای پێ بكات، كه به‌درێژایی ژیانی خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
H.B