به‌وێنه.. وه‌ك كورتترین ئافره‌تی جیهان ناوی چووه په‌رتوكی گینسه‌وه
K24- هه‌ولێر:
په‌رتوكی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئافره‌تێكی هندی به‌ناوی جیوتی ئامه‌ج كه درێژی باڵاكه‌ی له 62.8 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، بچووكترین ئافره‌تی جیهانه.
به‌رپرسانی گینس ناسناوی ئامه‌جی به‌و ئافره‌ته به‌خشیوه، وه‌ك ئااماژه‌یه‌ك بۆ ناوی ئه‌و شوێنه‌یه كه لێی له‌دایك بووه و ده‌كه‌وێته دووری 500 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارى مۆمبای.
باڵای ئامه‌ج كه به كورتترین ئافره‌تی جیهانی ناسێندرا، به‌رله‌وه‌ی توخمه سیفه‌ته‌كانی مێیینه‌ی تێدا گه‌شه بكات, نزیكه‌ی 7 سانتیمه‌تر له ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌ناوی بریدجیت جۆردن كورتتر بوو، كه له ساڵی 2011 ناوی وه‌ك كوتترین ئافره‌ت چووبووه په‌رتوكی گینسه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه تۆماركراوه‌كانی گینس، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا باڵای ئامه‌ج ته‌نیا 0.85 سانتیمه‌تر زیادیكردووه، كه ناكاته یه‌ك سانتیمه‌تری ته‌واویش.
ئامه‌ج كه پۆشاكی جۆری ساری "پۆشاكی ره‌سه‌نی ئافره‌تی هندی" له‌به‌ر ده‌كات ده‌ڵێت: "من زۆر سوپاسگوزارم كه به‌م قه‌باره بچووكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خۆشحاڵم، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌باره‌كه‌م به‌مشێوه‌یه نه‌بووایه و ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌م تۆمار نه‌كردبا، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌مده‌توانی سه‌ردانی ژاپۆن و ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی سه‌رنجڕاكێشی جیهان بكه‌م".