توێژینەوەیەک: زیرەکیی منداڵ تەنها لە دایکییەوە بۆی دەگوازرێتەوە

"ئاستی زیرەکی باوکان کاریگەری لەسەر منداڵ نییە"

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت، زیرەکیی منداڵ دەگەڕێتەوە بۆ جیناتی دایک، باوک کاریگەری زۆری نییە.

جیناتی زیرەکیی لە دایکانەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە چونکە ژنان خاوەنی دوو کرۆسۆمی X ن و پیاوان یەک.

توێژەران لە شاری گلاسگۆی سکۆتلەندا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 12 هەزار و 656 کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 22 ساڵە، توێژینەوەکەش لە ساڵی 1994ەوە دەستیپێکردووە.

ئەو توێژەرانە دەڵێن، ئاستی زیرەکیی IQی دایکان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی زیرەکیی منداڵان هەیە، بەڵام ئاستی زیرەکیی مرۆڤ 40% بۆ 60% بۆماوەییە، ئەوی دیکەی بۆ ژینگە و ژیانکردنی کەسەکە دەگەڕێتەوە.

لەبەرئەوەش کە منداڵان زیاتر کاتەکانیان لەگەڵ دایکیان بەسەر دەبەن، جارێکی دیکە دایکان زیاتر کاریگەریان لەسەر ئاستی زیرەکیی منداڵ هەیە.

لە لایەکی دیکەوە زانکۆی واشنتن لە توێژینەوەیەکی ئاشکرایکردووە، پەیوەندی بەهێزی نێوان دایک و منداڵ، یارمەتی منداڵ دەدات زیاتر باوەڕی بەخۆی بێت و بەهرەی چارەسەرکردنی کێشەکانی تیادا بەهێز بێت.

زانایان بڕوایان وایە باوکانیش هەڵگری جینی بەرپرس لە کردەی زانینن (Cognitive Function) بەڵام ئەم جۆرە جینە کە بە "Conditioned genes" ناسراوە تەنها ئەو کاتە لە منداڵدا کارا دەبێت ئەگەر لە دایکەوە بۆ منداڵەکە بگوازرێتەوە.

سەرچاوە: The Independent 

H.J