بەم چەند رێگایە وابکە ددانەکانت سپی دەرکەون

K24 – هه‌ولێر:

زۆربەمان خەون بە جوانی و سپیبوونی ددانەکانمانەوە دەبینین، لە هەمان کاتدا کەم لە خەڵکی دەوێرێن رێگاچارەی کیمیایی بۆ سپیبوونی ددانەکانیان بەکاربهێنن.

بۆ سپی بوونی ددانەکانمان چەند رێگایەکی سروشتی دەخەینەڕوو، بێ بوونی هیچ زیانێك کە دەتوانی لە ماڵەوە ئەم کردارانە ئەنجام بدەیت لەسەر بنەمایەکی ئاسایی و سروشتی، دواتر دەبینیت کە ددانەکانت سپی و پرشنگدار بوونەتەوە:

1. رۆنی داری چای: ئەگەر بێتوو هەموو رۆژ 5 دڵۆپ لە رۆنی دار چای بە ددانەکانت بخشێنی، دواتر ددانەکانت بشۆی، ئەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامێکی باشی لێ دەبینیت، کاریگەری سەرسوڕهێنەری دەبێت بۆ سپی بوونی ددانەکانت.

2. میوەی فراولە: پێکهاتەی فراولە لەگەڵ خوێ تێکەڵ بکە، دواتر وەك هەویرێك لەسەر فڵچەی ددان بە ددانەکانتی بخشێنە و ئینجا ددانەکانت بشۆ، ئەو پێکهاتەیە کاریگەری زۆرە لە سپی بوونی ددانەکانت، بەکارهێنانی ئەو رێگایە لە ماوەی دوو هەفتەدا ددانەکانت بەشێوەیەکی سروشتی سپی دەکات.

3. رۆنی گوێزی هیندی بە ددانەکانتدا بهێنە، دواتر رۆنەکە بە ددانەکانتەوە جێبهێڵە بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەك دواتر فڵچەی هەویری ددان بە ددانەکانت بخشێنە و بشۆ، ئەم رێگایە 2 تا 3 جار لەماوەی هەفتەیەك بەکاربهێنە.

4. بەکارهێنانی توێکڵی مۆز: توێكڵی مۆز جۆرە ماددەیەکی تایبەتی تێدایە کە یارمەتی ددان دەدات لە مانەوەی رەنگی ددانەکان بەشێوەیەکی سپی، توێکڵی مۆز لە ددانەکانت بخشێنە بۆ ماوەی 5 تا 7 خولەك پاشان ددانەکانت بشۆ.

5. پێکهاتەی لیمۆ یارمەتی سپی بوونی ددانەکانت دەدات، خوێ تێكەڵ بە شەربەتی لیمۆ بکە، دواتر بە دەم و ددانتەوە دابهێننەوە ئینجا ددانەکانت بشۆ، ئەم رێگایە 2 تا 3 جار لەماوەی هەفتەیەك پەیڕەو بکە و ئەنجامەکەی ببینە.

6. گەڵای رێحان ورد و خاش بکە و ئینجا بیکە فرێش و تێکەڵەیەك، لە جیاتی هەویری ددان بەکاریبهێنە بهێڵە بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەك بە ددانەکانتەوە بمێنێتەوە، بەهۆی ئەم پێکاهەتەیەوە لە ماوەیەکی کەمدا هەست بە سپی بوونی ددانەکانت دەکەیت.

سەرچاوە: Bright Side