پسپۆڕێكی به‌ریتانیا له‌سه‌ر شێوازی جه‌نگاوه‌رانی سامورای خۆی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی به‌ریتانی، به‌ناوی ئالۆن جۆن، به شمشێری سامورای، له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ژاپۆنییانه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
جۆنز وه‌ك بڵێی لاسایی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه بكاته‌وه، شمشێره‌كه‌ی له سكی خۆی چه‌قاندووه و به مردوویی له ژووره‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی نیوپۆرتی باشووری وێلز دۆزراوه‌ته‌وه.
جۆنز ته‌مه‌ن 51 ساڵ، كاری كۆكردنه‌وه‌ی شمشێری سامورای بوو و ماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاتی ژاپۆنیش كاری كردووه.
رووداوه‌كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ روویداوه و مارگرێت، دایكی جۆنز، ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له ژووره‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌سه‌ر سه‌ردا كه‌وتبوو و خوێنێكی زۆری له‌به‌ر رۆیشتبوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، خوشكێكی جۆنز له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ژیاوه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ده‌رچووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له دوایین گه‌ڕانه‌وه‌یدا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه و كێشی له‌شیشی زۆر كه‌میكردبوو.
سامورای، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ جه‌نگاوه‌رانی ژاپۆنی كۆن به‌كارهێنراوه و له زمانی ژاپۆنیشدا به واتای "ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ خزمه‌تكردن ته‌رخان ده‌كات" دێت.