ورچێک سزای زیندانی هەتایی بەسەردا سەپا

لە زیندانی تاکە کەسیدا بەند کراوە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی هێرشکردنە سەر دوو کەس، ورچێک لە وڵاتی کازاخستان سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە.

ورچەکە بە ناوی کاتیا دوو جار هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و برینداری کردوون، بەگوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتەش، کاتیا رەوانەی زیندانی تاکە کەسی کراوە و رێگای نادرێت جارێکی دیکە تێکەڵ بە ئاژەڵ و خەڵکی بکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیل، کاتیا تاکە ورچی مێیە ئەو سزایەی بەسەردا سەپابێت، بەڵام بەهۆی زۆری ماوەی زیندانییەکەی، مەلەوانگەیەکی بچووکیان بۆ دروست کردووە.

کاتیا سەرەتا لە یانەیەکی سێرک بە منداڵی گەورەکراوە، کاری شانۆکردن و جووڵەی دەگمەن بووە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی، یانەکە دەستیان لێبەرداوە و فەرمۆشیان کردووە.

چالاکوانانی وڵاتەکە رەخنە لەو بڕیارە دەگرن چونکە پێیان وایە ورچەکە تەنها پەیڕەوی یاسا سروشتییەکانی خۆی کردووە، ئەوە خەڵکەکەیە کە لە باخچەکانی ئاژەڵان لێی نزیکبوونەتەوە و ترساندوویانە.

H.J