دوای 60 ساڵ دوو خۆشه‌ویست له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووك یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوو خۆشه‌ویستی به‌ریتانی به‌ناوی ئێریك و ئیلین، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ له‌یه‌كتر داده‌بڕێن، له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه و چیرۆكی خۆشه‌ویستیێكی نامۆی شاراوه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "بی بی سی"، كاتێك ئێریك ته‌مه‌نی ته‌نیا 7 ساڵ بوو كه‌تبووه داوی خۆشه‌ویستی ئیلین، كه هاوڕێیه‌كی نزیكی خوشكه‌كه‌ی بوو و له قوتابخانه یه‌كتریان ناسیبوو. ئه‌و كات ئه‌و منداڵه هه‌وڵیدابوو هه‌سته بێتاوانه‌كانی بشارێته‌وه، به‌ڵام دایكی ئێریك دركی به هه‌سته‌كانی كوڕه‌كه‌ی كردبوو به‌رامبه‌ر به ئیلین، بۆیه بڕیاریدا له‌به‌ر بچووكی ته‌مه‌نیان رێگه نه‌دات چیتر یه‌كتر ببینن.
له‌كاتی پشووی قوتابخانه، ئێریك و ئیلین به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییان پچڕا و كۆسپه‌كانی ژیان بۆماوه‌ی 60 ساڵ ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ی لێك دابڕاندن، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه توانییان جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كتر بدۆزنه‌وه و دووباره كه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز.
له‌مباره‌یه‌وه ئێریك ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆڕی فه‌یسبووك نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌مانده‌توانی یه‌كتر ببینینه‌وه".
رۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و په‌یوه‌ندییه منداڵیه‌ی له نێوان دوو خۆشه‌ویسته‌كه هه‌بوو، به‌هێزتر بووه‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا، بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان هیچ شوێنێكیان له‌و قوتابخانه‌یه به‌شایسته‌تر نه‌دۆزییه‌وه كه به منداڵی یه‌كتریان لێ ناسیبوو، كه بینایه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌م ساڵانه‌ی دوایی كراوه‌ته هۆڵی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
H.B