ئاگادارييه‌ك بۆ ميوانه جووه‌كانى هۆتێلێك ئيسرائيل توڕه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هۆتێلێكى سويسرا له ده‌روازه‌ى هۆتێله‌كه ئاگادارييه‌كى بۆ هه‌موو ئه‌و جوله‌كانه هه‌ڵواسيوه كه ده‌يانه‌وێت له هۆتێله‌كه بمێننه‌وه و له ئاگادارييه‌كه‌دا داوا كراوه، ميوانه جووه‌كان به‌ر له‌وه‌ى مه‌له‌وانى بكه‌ن خۆيان بشۆن و رۆژانه‌ش سێ جار بۆيان هه‌يه يه‌خچاڵى ميوانخانه‌كه بكه‌نه‌وه. ئه‌و ئاگادارييه‌ش ئيسرائيلى تووڕه و نيگه‌ران كردووه.
هۆتێلى بارادايز له كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شتيارى ئاروزاى خۆرهه‌ڵاتى سويسرا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه دژايه‌تى سامييه‌كان ده‌كات.
ئه‌و تۆمه‌تاته دواى ئه‌وه هاتن، كه ميوانخانه‌كه رێوشوێنى بۆ جووه ميوانه‌كان دياركردووه به‌وه‌ى خۆيان بشۆن ئينجا مه‌له بكه‌ن و يه‌خچاڵى ميوانخانه‌كه‌ش سێ جار له رۆژێكدا به‌كار بهێنن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاگادارييه‌كه نووسراوه، هيوادارين تيبگه‌ن، كارمه‌نده‌كانمان ناخوازن به درێژايى كات جاڕس بكرێن.
له كاردانه‌وه‌يدا تسيبى هوتوڤيلى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل رايگه‌ياند، ئه‌و ره‌فتاره دژايه‌تيكردنى سامييه و له خراپترين و دزێوترين جۆرى دژايه‌تييه.
هه‌روه‌ها يه‌عقوب كيدار، باڵيۆزى ئيسرائيل له سويسرا رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندى به هۆتێله‌كه‌وه كردووه و داوايكردووه ئه‌و ئاگادارييه لابه‌رن.
هوتوڤيلى له لايه‌ن خۆيه‌وه داواى له بێرنى پايته‌ختى سويسرا كردووه به ره‌سمى ئيدانه‌ى ئه‌و كاره بكات.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سويسرا تيلمان رينز رايگه‌ياند، سويسرا هه‌ر چه‌شنه ره‌گه‌زپه‌رستييه‌ك و دژايه‌تيكردنێكى سامى و جياكارى به هه‌موو شێوه‌كانييه‌وه ئيدانه ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌رى هۆتێله‌كه رۆث تومان، رايگه‌ياندووه، ئه‌وه دژايه‌تيكردنى جووله‌كه نييه، دانى به‌وه‌شدا ناوه كه له هه‌ڵبژاردنى وشه‌كاندا هه‌ڵه بوونه.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: هۆتێله‌كه‌يان ميوانێكى زۆرى جووله‌كه‌ى هه‌يه و ميوانه‌كانى ديكه گله‌ييان هه‌يه له‌وه‌ى جووله‌كه‌كان خۆيان ناشۆن و راسته‌وخۆ ده‌چن بۆ مه‌له‌كردن.
به‌ڕێوبه‌رى هۆتێله‌كه راشيگه‌ياند، باشتر وابوو، په‌يامه‌كه‌مان بۆ هه‌موو ميوانه‌كان بێت نه‌ك ته‌نيا بۆ جووله‌كه‌كان.
سه‌باره‌ت به يه‌خچاڵه‌كه، تومان گوتى: يه‌خچاڵه‌كه له شوێنى مانه‌وه‌ى تيمى ميوانخانه‌كه‌يه‌وه بۆيه كاتى دياركراوه بۆ ئه‌وه‌ى تيمه‌كه بتوانن به ئازادى خۆيان نان بخۆن و پشوو بده‌ن.
SWITZERLAND: Manager of popular Paradise Arosa hotel apologizes for posting signs telling “Jewish guests” to shower before entering pool. pic.twitter.com/m0icKRcEky
— KolHaolam (@KolHaolam) ١٤ أغسطس، ٢٠١٧