ژنێكى 76 ساڵ رۆژانه 24 كيلۆمه‌تر به پێ ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كه‌ى به‌رێته قوتابخانه
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى به‌ساڵاچووى ته‌مه‌ن 76 ساڵ رۆژانه 24 كيلۆمه‌تر به پێ ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كه‌ى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته له گونده‌كه‌يانه‌وه بباته قوتابخانه.
سايتى ده‌يلى ميل بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه رۆژانه چوار جار دێت و ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌ى نه‌وه‌كه‌ى و هێشتا به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ى و ئه‌مه چوار ساڵه به‌رده‌وام رۆژانه هه‌مان رێگه ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى كوڕى كوڕه‌كه‌ى له خوێندن دانه‌بڕێت.
ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه ناوى شى يويينگ و نه‌وه‌كه‌ى ناوى جيانگ هاووينه و له ته‌مه‌نى دوو ساڵييه‌وه تووشى ئيفليجى مێشك بووه و به بێ هاوكارى كه‌سێك ناتوانێت هاوسه‌نگى جه‌سته‌ى رابگرێت و له‌سه‌ر كورسى تايبه‌ت به خاوه‌ن پێداويسته‌كانه.
گونده‌كه‌ى ئه‌و منداڵ و ژنه به‌ساڵاچووه ده‌كه‌وێته هه‌رێمى گوانگچى باشوورى چينه‌وه.
شى يويينگ دواى چوارساڵ به‌رده‌وامى هێشتا ده‌ڵێت من به‌هێزم و تا هێزم مابێت پاڵ به كورسى نه‌وه‌كه‌مه‌وه بنێم ده‌يگه‌يه‌نمه قوتابخانه.
كاتێك هاووين ته‌مه‌نى گه‌يشتووه‌ته چوار ساڵ، دايكى له باوكى جيابووه‌ته‌وه و هاوسه‌رگيرى كردووه‌ته‌وه و باوكيشى له شارێكى ديكه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى منداڵه‌كه‌ى دابين بكات.
پێشتر شى يويينگ به پايسكيل هاووينى گه‌ياندووه‌ته قوتابخانه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه كورسييه‌كى تايبه‌ت به خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كانيان بۆ دابينكردووه و له مانگى ته‌مموزى رابردووه‌وه به‌كارى ده‌هێنن.
هاووين كاتێك ته‌مه‌نى دوو ساڵ بووه و به‌سه‌ر پێ نه‌كه‌وتووه، دايكى بردوويه‌تى بۆ لاى پزيشك و بۆيان ده‌ركه‌وتووه منداڵه‌كه‌يان تووشى ئيفليجى مێشك بووه و به هۆى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ره‌كانييه‌وه خێزانه‌كه‌ى قه‌رزێكى زۆريان هاتووه‌ته سه‌ر و هيچيش له ره‌وشى ته‌ندرووستى هاووين نه‌گۆڕاوه.
داپيره‌ى هاووين به‌يانيان جارێك ده‌يباته قوتابخانه و نيوه‌ڕۆش ئه‌چێته دواى و دواى نيوه‌ڕۆش ده‌يباته‌وه و ئێواره‌ش ده‌يگه‌ڕێنێته‌وه و قوتابخانه‌كه 3 كيلۆمه‌تر له ماڵيان دووره و هه‌ر كه‌ڕه‌تێك 3 كيلۆمه‌تر واته چوار جار ده‌چێته قوتابخانه و چوار جاريش ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆى گشتى ده‌كاته 24 كيلۆمه‌تر له رۆژێكدا.
شى يويينگ ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاووين خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته، به‌ڵام كوڕێكى زيره‌كه به تايبه‌تى له بيركارى و هه‌موو هه‌وڵێكم ئه‌وه‌يه نه‌وه‌كه‌م گه‌شه بكات و زيره‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم بيبه‌مه قوتابخانه‌يه‌كى پێشكه‌وتووى تايبه‌ت به خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان.