ویستی گاڵتەی لەگەڵ بکات بەڵام کوشتی

سەرپەرشتیارێک بە دەمانچەی هەوا کارمەندێکی دەکوژێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرپەرشتیارێک دەیەوێت لە رێگای "دەمانچەی هەوا" بە گاڵتە کارمەندێکی بترسێنێ، بەڵام کارمەندەکە بە راستی گیان لەدەستدەدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مێترۆ، سەرپەرشتیارێکی کارگەیەک، بۆ گاڵتەکردن لەگەڵ کارمەندێکی بەناوی ئادیتا داجاڤ، دەمانچەی هەوا بەکاردەهێنێت، بەڵام راستەوخۆ کارمەندەکە بەزەوی دەکەوێت.

سەرەتا ئەو سەرپەرشتیارە هەواکە لە قژ و پشتی کارمەندەکە دەدات، کە ئەوەش کاریگەری دروست ناکات، بەڵام کاتێک هەواکە بە فشارێکی زۆر دەدات لە خوار پشتی ، کارمەندەکە بەهۆی "تێکچوونی چەند ئۆرگانێکی" گیان لەدەستدەدات.

H.J