چوون بۆ راوکردن و خۆیان بوونە نێچیر
K24 - ههولێر:
چەند راوچییەکی نایاسایی کەرکەدەنەکان دەچنە دارستانێکی پارێزراوی باشووری ئەفریقا، بەڵام پێش ئەوەی نێچیرەکانیان بدۆزنەوە، ههموویان لە لایەن شەش شێرەوە پەلامار دەدرێن و دەخورێن.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، دوای دیارنەمانی ئەو راوچییانە، تیمە ئەمنییەکان دەستدەکەن بە گەڕان و پشکنین، بەڵام جیا لە تفەنگ، سێ جووت پێڵاو، دەستکێش و چەند جۆرێکی پلایس کە تایبەتە بە بڕینی شاخ (قۆچ)ـی کەرکەدەنەکان هیچی دیکە نادۆزنەوە.
ئەو دارستانە لە ژێر چاودێریی هێزی تایبەتدایە و لە چەند شوێنێکیش کامێرای چاودێری جێگیرکراوە، مەبەسەت لەمەش پاراستنی کەرکەدەنەکانە لەدەست ئەو راوچییانەی کە تەنها لە بەر فرۆشتنی شاخەکانیانن کەرکەدەنەکان دەکوژن.
تاکو ئێستا ژمارەی ئەو روچییانە نازاندرێت کە بوونەتە نێچیری شێرەکان ههرچهنده تیمەکان دڵنیان لەوەی ههموویان بوونەتە قوربانی.