ئه‌م 100 گڕكانه هه‌ڕه‌شه له كه‌شوهه‌وای جیهان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
زاناكان شوێنی گه‌وره‌ترین گڕكانی جیهان ده‌دۆزنه‌وه، كه ده‌كه‌وێته شوێنه هه‌ره سارده‌كانی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشوور، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و گڕكانه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه له داهاتوودا.
لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئه‌دنبره له سكۆتلاندا، شوێنی 100 گڕكانی له ژێر زه‌وییه سه‌هۆڵبه‌نده‌كانی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشوور دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره به به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
به گوێره‌ی وێبسایتی گاردیان، لێكۆڵه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن له ئه‌گه‌ر چالاكبوونی ئه‌و گڕكانانه مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه و ره‌نگگه جیهانیش هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش لێكترازانی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ری باشوور و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ ناو ده‌ریاكان.
به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاستی ئاوی زه‌ریاكان زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی نقوومبوونی چه‌ند دوورگه و شوێنێك، كه له ئاستی رووی ده‌ریا نزمترن.
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی پرۆژه‌كه رایده‌گه‌ینێت، زۆرترین زیانی چالاكبوونی گڕكانه‌كان، له‌ده‌ستدانی به‌رگی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه، وه‌ك ئایسله‌ندا و ئالاسكا.