چیرۆكی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له ساڵی 2018 هه‌ڵفڕی و له 2017 نیشته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی جیاوازى كات، له سه‌ر رووی گۆی زه‌وی، له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه، فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی هاواى، به دیارده‌یه‌كی سه‌یری كاتدا تێده‌په‌ڕێت.
فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی هاواى، له چركه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2018، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆكلاند هه‌ڵفڕی و به‌هۆی جیاوازی كات، له ساڵی 2017 له فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنۆلولوی دوورگه‌ی هاوای ئه‌مه‌ریكی نیشته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانیا، بڕیار بوو فڕۆكه‌كه, كاتژمێر 11:55 خووله‌كی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، هه‌ڵبفڕێت و فڕۆكه‌خانه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی 10 خووله‌ك دواكه‌وت و كاتژمێر 12:05 خووله‌كی رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018، ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد.
به هۆی جیاوازی كات له نێوان ئه‌مه‌ریكا و نیوزیلاند، كه نزیكه‌ی 23 كاتژمێره، بۆیه فڕۆكه‌كه كاتژمێر 10:16 خووله‌كی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 31ی كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017 گه‌یشته هاوای.
به‌و جۆره‌ش فڕۆكه‌كه له ساڵی 2018 هه‌ڵفڕی و 2017 نیشته‌وه.
Because of an unexpected delay, Hawaiian Airlines flight 446 took off in 2018 and will land in 2017. #timetravel pic.twitter.com/A5vesXmjqq
— Sam Sweeney (@SweeneyABC) December 31, 2017