په‌نابه‌رێكی سووری ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر مامۆستاكه‌ی
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید په‌نابه‌رێكی سووریا‌ن به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر مامۆستاكه‌ی".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌نابه‌رێكی سووری ته‌مه‌ن 19 ساڵ له ناوچه‌ی "ناسجو" مامۆستاكه‌ی له ژورێكدا زیندانیكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه، ئه‌گه‌ر ملكه‌چی خواسته‌كه‌ی نه‌بێت ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌ڕفێنێت و به‌و پاساوه توانیویه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ری.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌و مامۆستایه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دایكی دوو منداڵه و مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی ناوچه‌ی ناسجۆیه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و مامۆستایه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هه‌وڵمدا رووبه‌ڕووی ببمه‌وه، لێی پاڕامه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستم لێنه‌دات، به‌ڵام گوێی بۆ نه‌گرتم.."، روونیشیكرده‌وه، "هه‌ستم كرد من كه‌روێشكێكی بێدهسهڵام و خه‌ریكه راوچیێك ته‌قه‌ی لێ ده‌كات".
H.B