دەفرە فڕیوەکان دەردەکەونەوە
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی چاودێری ئاسمانی ئیرلەندا دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی بینینی دەفرێکی فڕیو (یو ئێف ئۆ) لە ئاسمانی وڵاتەکە.
رۆژی هەینی رابردوو، کاتژمێر 06:47 خولەکی بەیانی، فڕۆکەوانێکی هێلی ئاسمانی بەریتانیا (بریتیش ئەیەروەیز) پەیوەندی کردووە بە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی و پرسیویەتی کە ئایا هیچ راهێنانێکی سەربازیی هەیە چونکە ئەو "شتێک دەبینێت زۆر بە خێرای" گوزەر دەکات.
کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ پێیان گووتوە کە هیچ نمایش و راهێنانێکی سەربازیی بوونی نییە.
بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، دوو شتی زۆر روناک بەلای چەپی فڕۆکەکە کە لەو کاتەدا لە ئاسمانی ئیرلەندا بووە، رۆشتوون و دواتر زۆر بە خێرایی بەرەو باکوور دیارنەماون.
لە راپۆرتێکیدا، دەسەڵاتی ئاسمانی ئیرلەندا (ئای ئەی ئەی) ئاشکرایکردووە: "راپۆرتی ئەو فڕۆکەوانە لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".
بوون یان نەبوونی دەفرە فڕیوەکان بۆخۆی باسێکی مێژووییە، هەندێک کەس تەواو بڕوایان پێیە و پێیان وایە دەسەڵاتداران راستییەکان لە خەڵکی دەشارنەوە، هەندێکی دیکەش پێیان وایە ئەو جۆرە دەفرە فڕیوانە تەنها لە فیلمەکاندا بوونیان هەیە.
H.J