7 ئاماژەی گرنگ پێش ئەوەی بڕیاری مانەوە لەگەڵ کەسێک بدەیت

ئەم ئاماژانەت بەدیکرد، فێڵ لەخۆت مەکە و دوور بکەوەرەوە

K24- هه‌ولێر:

لۆوان وەرد، پسپۆری پەیوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو، چەند ئاماژەیەک ئاشکرادەکات کە رەنگە لە کاتی بوونی پەیوەندی بەهۆی زاڵی سۆزەوە نەیانبینی، بەڵام ئەو ئاماژانە بەمانای ئەوەدێن کە دەبێت ئەو پەیوەندییە جێبهێڵیت.

ئەو پسپۆڕە ئوسترواڵییە پێیوایە هەندێک کەس ئەو ئاماژانە بەهۆی سۆزی زۆرەوە بۆ کەسی بەرامبەریان فەرامۆش دەکەن، بەڵام ئەوە کارێکی هەڵەیە چونکە تەنها فێڵکردنە لەخۆت و دواجار دەبینی ئەو کەسەی زۆر لات گرنگبوو، بە ئاسانی دەڕوا.

  • پەلەکردن لە دەربڕین

هەندێک کەس کە تازە دێنە ژیانتەوە خێرا ئەو شتانە دەڵێن کە تۆ حەز بە بیستنیان دەکەیت، ئەو کارانە دەکەن کە تۆ لات پەسەندە، لەوانیش گرنگتر زۆر زوو پێت دەڵێن کە تۆ چەند کەسێکی باشی، لەکاتێکدا ئەوان هێشتا بە تەواوی تۆ ناناسن. ئەگەر کەسێک لە پەیوەندیکردن لەگەڵدا ئەم شتانەی کرد، ئەوا پێویستە دووجار بیربکەیتەوە.

  • وێنەکانی سۆشیاڵ میدیا

ئەگەر کەسێک لە سۆشیاڵ میدیا ناسیت، بەڵام لەناو پرۆفایلەکەی وێنەی و زانیاری کەسیی نەبێت، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ئەو کەسە شتێک هەیە دەیشارێتەوە و دەبێت وریا بیت.

  • ئەوانەی دەڵێن کە نازانن چییان دەوێت

هەندێک کەس دێنە ژیانتەوە، قسەت لەگەڵ دەکەن و کاتەکانی تەرخان دەکات بۆ تۆ ،بەڵام کاتێک باس لە پەیوەندی جددی و هاوسەرگیری دەکرێت، خێرا دەڵێت ئەو خۆشی نازانێت چیدەوێت و بیری لەو شتانە نەکردۆتەوە، یاخود بیانوی جیاواز دەهێنێتەوە تاکو پەیوەندییەکە نەچێتە قۆناخی پێشکەوتووتر، ئەم کەسانە رەنگە تەنها بۆ مەبەستێک تۆیان بوێت و دواتر فەرامۆشتبکەن.

  • کاتێک تووڕە دەبێت

لەو کەسانە دوور بکەوەرەوە کە لەخۆڕا تووڕە دەبن یاخود زۆر زوو توڕە دەبن.

هەندێک کەس هەن لەگەڵت زۆر باشن و هەموو شتێک ئاسایی دەڕوات، بەڵام لە ناکاو توڕە دەبن و هەموو شتێک بێبایەخ دەکەن.

ئەم جۆرە رەفتارە دەبێتە هۆی کێشەی گەورە و باشترە خۆتی لێ بەدوور بگری.

  • گرنگیدانی تاکلایەنە

دەبێت هەمیشە تۆ پەیوەندی بەوەوە بکەیت و تۆ نامەی بۆ بنێری، دەبێت تۆ هەواڵی بپرسی و گرنگی بە پەیوەندییەکە بدەیت، بەڵام ئەو وەڵامی پەیوەندی ناداتەوە و لای ئاساییە بۆ ماوەیەکی زۆر هەواڵت نەپرسێت. چاوتبکەرەوە و لەو پەیوەندییە بڕۆ دەرەوە.

  • زۆر باسکردنی سێکس

ئەگەر بەدوای پەیوەندییەکدا دەگەڕێیت کە داهاتووی هەبێت، لەو کەسە دوور بکەوەرەوە کە گرنگی بە هیچ باسێک نادات لەگەڵت جیا لە سێکس و باس سێکسییەکان.

  • درۆکردن

ئەگەر کەسی بەرامبەرت درۆی بچووکیشی کرد و بەردەوام بوو ئەوا باشترە دوور بکەویتەوە لێی چونکە ئەو کەسانەی درۆ دەکەن لەگەڵت، کاری خراپتریش دەکەن.

H.J