كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.
كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی ئەم كەشە نا سەقامگیرە بەردەوام دەبێت و وەك ھەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.