4 هه‌زار بووك و زاوا له هاوسه‌رگیرییه‌كی نامۆدا به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هۆزی "ئه‌لمونیۆن" له كۆریای باشوور، ئاهه‌نگی ماره‌برینی بۆ زیاتر له 4 هه‌زار بووك و زاوا له 64 ده‌وڵه‌تی جیاواز سازكرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكی به كۆمه‌ڵی بۆ سازكردن، هه‌ندێكیان تا پێش 40 رۆژ یه‌كترییان نه‌ناسیوه‌و ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه‌شیان به بۆنه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی مردنی دامه‌زرێنه‌ری هۆزه‌كه‌یانه‌وه سازداوه.
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و هۆزه ناوی "سه‌ن میۆنگ مون"ـه و خۆی وه‌كو دڵسۆز و خاوه‌ن به‌ڵێن ناساندووه، گوتبووی "هاتووم په‌یامه‌كه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح ته‌واو بكه‌م".
هۆزی "یه‌كخراو" یان "ئه‌لمونیۆن" به گوێره‌ی بۆچوونی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، یه‌كه‌مین بیروباوه‌ڕی چه‌سپاو لایان، یه‌كخستنی گه‌لانی جیهانه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و رێگای دیاری ئه‌و باوه‌ڕه‌شیان هاوسه‌رگیریی نێوان ئیتنیكه جیاوازه‌كانی جیهانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری".
به‌ڵام هاوسه‌رگیری به‌هۆی خۆشه‌ویستی رۆمانسیانه لای ئه‌وان ره‌تده‌كرێته‌وه‌و به‌هۆكاری شكستی هاوسه‌رگیریی ده‌زانن، به‌ڵكو به‌هۆی هۆكاره نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌و به‌هۆی بوونی داتا و زانیاری هۆزه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ده‌چن له‌و لیستانه‌دا هاوسه‌ره‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن و هاوسه‌رگیری له نێوانیاندا ده‌كه‌ن".