سه‌رمایه‌دارێك شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر مانگ ده‌فرۆشێت
K24 - ھەولێر
سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكی نووسینگه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه بۆ كڕین و فرۆشتنی شوێنی نیشتەجێبوون لەسه‌ر مانگ و تا ئێستا 600 ملیۆن فه‌دان زه‌وی مانگی فرۆشتووه.
پێگه‌ی، (ئه‌ی ئێس بی ستیم) رایگه‌یاندووه، دینیس هوپی، سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكییە و نووسینگه‌یه‌كی داناوه بۆ فرۆشتنی شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر مانگ، تا ئێستا 600 ملیۆن فه‌دان زه‌وی سه‌ر مانگی فرۆشتووه و نرخی هه‌ر یه‌ك فه‌دان كه یه‌كسانه به 420 مه‌تر به 24 دۆلار فرۆشتووه.
سه‌رمایه‌داره‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له ساڵی 1982وه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له فرۆشتنی شوێنی نیشتەجێبوون سه‌ر مانگ و سودی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت، هه‌موو كه‌س مافی خاوه‌ندارێتی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌ستێره و بۆشایی ئاسمانه‌وه.