9 رەفتار سەرنجڕاکێشیی خانمان ناهێڵن

گەر دەتەوێت لە دڵی خۆشەویستانت بمێنیتەوە خۆت لەم خاڵانە بە دوور بگرە

K24 – هه‌ولێر:

بەشێوەیەکی گشتی خانمان زیاتر گرنگی بە رووخساریان دەدەن و دەیانەوێت سەرنجڕاکێشتر دەربکەون، بەڵام هەندێک رەفتار هەن کە پیاوان حەز ناکەن لە خانماندا هەبێت کە لە هەندێک لە خانماندا بوونیان هەیە و گرنگییان پێ دەدرێت.

ئەگەر خانمان دەیانەوێت سەرنجڕاکێشتر دەربکەون و تاکە کەس بن لەناو دڵی خۆشەویستانیان، دەبێت خۆیان لەم 9 خاڵە دووربخەنەوە:

  1. زۆر ماکیاژ کردن

ماکیاژکردن کارێکی ئاساییە بەڵام زۆر ماکیاژکردن لای پیاوان پەسەند نییە. پیاوا زیاتر خانمێکی سروشتیان لا سەرنجڕاکێشترە لەو خانمانەی چەند چینێک لە ماکیاژ رووخساریانی داپۆشیوە.

  1. ناخاوێنی و بۆن

ئەم خاڵە بۆ پیاوانیش دەبێت، بۆنی ناخۆش و ناخاوێنی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دوورکەوتنەوەی دوو هاوسەر یان خۆشەویست لە یەکتر.

  1. زۆر لەخۆرازیی بوون

جیاوازی هەیە لە نێوان متمانە بەخۆبوون و لەخۆڕازیی بوون. چەند سەرکەوتوو و یاخود جوان بیت دەبێت هەمیشە بە بایەخەوە گوێ بۆ کەسانی چواردەورت بگریت و رێزیان بگریت. خانمانی لەخۆبایی هەرگیز لای پیاوان سەرنجڕاکێش نین.

  1. توانای گفتوگۆ

خانمێک کاتێک لەناو کۆمەڵێک کەس و لەکاتی گفتوگۆ دەتوانێت قسەی خۆی هەبێت و داکۆکی بکات ئەوا ئاماژەیە بەوەی ئەو خانمە کەسێکی زیرەکە.

پیاوان سەرسامی ئەو خانمانەن کە دەتوانن گفتووگۆی قووڵ و بایەخدار بکەن چونکە پیاوان جیا لە خۆشەویست، دەبنە هاوڕێی ئەو خانمانە ئەمەش بە بنەمایەکی گرنگی پەیوەندییەکان دادەنرێت.

  1. باسکردنی خۆشەویستە کۆنەکەت

کاتێک خانمێک زۆر باسی پەیوەندی رابردووی دەکات، پیاوان وا تێدەگەن کە ئەو خانمە هێشتا ئەو کەسەی خۆشدەوێت و نەیتوانیووە لەبیری بکات، ئەمەش بۆ پیاوان سەرنجڕاکێشی خانمان کەم دەکاتەوە.

  1. باسکردنی خەڵکی دیکە بە خراپە

باسکردنی ژیانی تایبەتی خەڵکی دیکە جا ئەو کەسانە هاوڕێت بن یان نا کارێکی باش نییە.

هەندێک خانم زۆر باسی خەڵکی دیکە دەکەن یاخود خۆیان سیناریۆ دروست دەکەن، ئەمە هەرگیز شتێک نییە پیاوان بەدوایدا بگەڕێن.

  1. زۆر پەیوەست بوون

ئەگەر هاوسەر یان خۆشەویستت هەیە، هەوڵمەدە هەمیشە لە پەیوەندی بیت لە گەڵیان، هەمیشە لێیان مەپرسەوە کە ئاخۆ لە کوێن و چی دەکەن. ئەمە دەبێتە گرنگیدان و لێپرسینەوەی لە رادەبەدەر و پیاوان زۆر پێی بێزار دەبن.

  1. زوو تووڕە بوون

بێ رێزی و هاوارکردن بەسەر کەسی بەرامبەردا، شتێک نییە خانمان سەرنجراکێش بکات. کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت لەسەر شتێک ناکۆکی، زۆر باشترە هێمنانە و بەڕێزەوە قسەی لەگەڵ بکەیت بەوەی تووڕە بیت و هەموو شتیک بێ بایەخ بکەیت.

  1. داواکاری زۆر

سادە و سانا بە، هەمیشەش خۆت بە. هەرگیز داوای شتی زۆر مەکە کە ببێتە فشار بۆ کەسی بەرامبەر چونکە ئەمە لای پیاوان گومان لە خۆشەویستی دروست دەکات.

سەرچاوە: Daily Positive Information