ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا له باره‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه رايگه‌ياند، توركيا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه دووقۆڵى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان پارێزگارى له مافى خۆى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ ماوه‌ى 3 كاتژمێر تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى به "ناڕه‌وا و په‌سند نه‌كراو" وه‌سفكردووه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشيكردووه، هه‌رێمى كوردستان واز له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم بهێنێت.
ئاماده‌يى توركياشى ده‌ربڕى بۆ نێوه‌ندگيرى له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
جێى ئاماژه‌يه له بڕياره‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا به روونى ئاماژه‌ى به گرتنه به‌رى هيچ رێككارى تايبه‌ت له دژى هه‌رێمى كوردستان نه‌كردووه و جۆرى سزا و رێككاره‌كانى ديار نه‌كردووه.
ئه‌م بڕياره‌ى توركيا دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكدا كه له ياريگاى فه‌ره‌نسۆ هه‌ريرى شارى هه‌ولێر پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، ئێمه 25ى مانگ ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
سه‌رۆك بارزانى دووپاتيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه به دانووستان ئه‌و پرسه يه‌كلا بكاته‌وه و له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ بكات، به‌ڵام ره‌تيكرده‌وه، جارێكى ديكه له‌گه‌ڵ عێراق بژين.
سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بڕيارى ريفراندۆم له ده‌ست سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و لايه‌نه سياسييه‌كان نه‌ماوه و بڕيار له ده‌ستى گه‌لى كوردستانه.