تاوانێكی سه‌یر.. ئافره‌تێك منداڵێك به سه‌ربڕاوی ده‌داته ده‌ست پێشنوێژی مزگه‌وتێك و راده‌كات
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر له پارێزگای ده‌قهه‌لییه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان به‌دوای ئافره‌تێكدا كردووه، كه ته‌رمی منداڵێكی تازه له‌دایكبووی به سه‌ربڕاوی راده‌ستی پێشنوێژی مزگه‌وتێكی ئه‌و شاره‌ی كردووه و دواتر رایكردووه.
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه، "پێشنوێژی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری ده‌قهه‌لییه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئافره‌تێك منداڵێكی تازه له‌دایكبووی به مردوویی هێناوه‌ته لای، بۆئه‌وه‌ی نوێژی مردووی له‌سه‌ر بكات و كفنی بكات".
وه‌ك ئه‌و پێشنوێژه به هێزه ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاندووه، "داوای له ئافره‌ته‌كه كردووه چاوه‌ڕێ بكات تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام كاتێك نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، سه‌یری كردووه كه ئافره‌ته‌كه تووره‌گه‌یه‌كی ره‌شی له‌ناو مزگه‌وته‌كه به‌جێ هێشتووه و خۆشی دیارنه‌ماوه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "دوای ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ته‌رمی منداڵه مردووه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه به سه‌ربڕین مردووه".
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌شیان، راسته‌وخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و مزگه‌وته و پێشنوێژه‌كه وه‌سفی ره‌فتار و روخساری ئافره‌ته‌كه‌ی كردووه و راشیگه‌یاندووه، كاتێك ئافره‌ته‌كه سه‌ردانی مه‌زگه‌وته‌كه‌ی كردووه، جگه منداڵه مردووه‌كه، كچێكی بچووكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بووه و، كاتێكیش هێزه ئه‌منییه‌كان تووره‌گه ره‌شه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، به بینینی منداڵه سه‌ربڕاوه‌كه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ئه‌مه تاوانه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تائێستا تاوانبار نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
دواتریش داواكاری گشتی ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانی توێكاریكردنی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركردووه، بۆئه‌وه‌ی له هۆكاری مردنه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه، له پشكنینه‌كانیش ئاشكرا بووه، ته‌مه‌نی منداڵه سه‌ربڕاوه‌كه ته‌نیا 3 رۆژ بووه.
H.B